پارتی هەر پۆستێک بدات بە یەکگرتوو وەک ئەوە وایە کە لای خۆی بێت

پارتی هەر پۆستێک بدات بە یەکگرتوو وەک ئەوە وایە کە لای خۆی بێت

پارتی بە ڕەسمی داوا لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە بەشدار بێت لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمدا، لە كاتێكدا ئەو حزبە بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونی داوە .

پارتی بە هەرجۆرێک بێت لەبەرامبەر حزبەکان بۆ بەشداری پێکردنیان لە حکومەت نەرمی دەنوێنێت، چونکە نایەوێت کابینەکەی مەسرور بارزانی هیچ کێشەیەکی تێدابێت هاوشێوەی کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای کە پڕ بووە لە ململانێ وناکۆکی نێوان حزب و حکومەت .

هەربۆیە لەکۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکگرتووی ئیسلامیدا ،پارتی داوای لێکردون کەبەشدار بن لە حکومەتداو پێشنیازی پۆستێکی حکومیشی خستوونەتە بەردەم، چونکە پارتی دڵنییایە لە هەڵوێستی یەکگرتوو بەرامبەر بە هەر بڕیارێکی پارتی کە هەمیشە پشتگیری کردوون بۆیە هەرپۆستێک لای یەکگرتوو بێت وەک ئەوە وایە کە لای پارتی خۆی بێت .