هەڵوێستی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبەرانبەر پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەر كورد

هەڵوێستی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبەرانبەر پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەر كورد

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سوپای توركیا تۆمەتباردەكات بە ئەنجامدانی پێشێلكاری بۆ سەر كوردەكان لەكاتی ئەو ئالۆزییانەی لەباكووری كوردستان روویانداوە.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەماوەی كەمتر لە (١٨) مانگدا دوو هەزار كەس لەئاڵۆزییەكانی باكووری كوردستان بوونەتە قوربانی ‌و نزیكەی ٥٠٠ هەزار كەسیش لەماڵ و حاڵی خۆیان دەركراون، كە ئەمانە زۆربەیان كوردن لە نێوان تەموزی ٢٠١٥ و كانونی یەكەمی ٢٠١٦.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، وێنەكان بە مانگی دەستكرد گیراون، وێران بوونی سەدان ماڵ روون دەكاتەوە، دیارە ئاگر بەست بۆ ماوەی دوو ساڵە لە نێوان توركیا و پارتی كرێكاران لە تەموزی ٢٠١٥ـەوە كۆتایی هاتووە.

لێكۆلەرەوانی نەتەوەیەكگرتوەوكان لەو ماوەیەی ئاگر بەستەكە نەماوە سەدان پرۆسەی كوشتن و ونكردن و ئەشكەنجەدانیان لەمیانی پرۆسە سەربازیەكانی سوپای سوریادا كە لە (٣٠) شارۆچكە و گەڕەكەدا ئەنجامیانداوە بە بەڵگەیی كردووە.

لەهەمان كاتدا راپۆرتەكە دەلێت مەترسیدارترین پێشێلكاری لەكاتی قەدەغەكردنی هاتوچۆدا بووە و ماوەی چەندین رۆژی خایاندوە.

زید رەعد حسین دەسەڵاتپێدراوی پایەبلندی مافەكانی مرۆڤ لەنەتەوە یەكگرتوەكان رەخنەی لە حكومەتی توركیا گرتووە‌ و دەڵێت: هەست بە دڵەڕاوكێیەكی تایبەت دەكات سەبارەت بە راپۆرتەكان دوای ئەنجامدانی وردبینیەكی راستەقینە و حکومەتی توركیاش تانەی لە راستگۆیی راپۆرتە پێشكەشكراوەكە داوە.

راپۆرتەكە پشتی بەستووە بە راپۆرتە نهێنی و گشتی و وێنەی مانگە دەستكردەكان، چونكە حكومەتی توركیا رێگەی بە لێكۆلەرەوەكان نەداوە بچنە ئەو ناوچانەی پرۆسە سەربازیەكانی تێدا ئەنجامدراوە دژی پارتی كرێكارانی كورردستان.

لەهەمان كاتدا نەتەوەیەكگرتووەكان چەند زانیاریەیكی لە حكومەتی توركی وەرگرتووە ئاماژە بەوە دەكات پارتی كرێكارانی كوردستان چەندین هێرشی توندی ئەنجامداوە و بووەتە مایەی كوشتن و برینداركردنی هێزە ئەمنیەكان.