هەسەدە.. لەشکری ڕۆژ لەسەر داوای تورکیا دێنە ڕۆژئاوا

هەسەدە.. لەشکری ڕۆژ لەسەر داوای تورکیا دێنە ڕۆژئاوا

پارتی دیموکراتی کورستان دەیەوێت بەبیانوی پاراستن و یارمەتی دانی هێزەکانی ڕۆژئاوا ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی لەشکری ڕۆژ کە لەلایەن تورکیا و فەرماندەکانی زێرەڤانییەوە مەشقیان پێکراوە ڕەوانەی ڕۆژئاوا بکات، بەڵام لە لایەن هێزەکانی هەسەدە وە ئەو داواکاریەی پارتی ڕەتدەکرێتەوە.

هۆکاری ڕەتکردنەوەی ناردنی هێزەکانی ڕۆژ لەلایەن پارتیەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی پەیوەندی پارتی و ئەو هێزە بە تورکیاوە و پێیان وایە پارتی ئامانجی یارمەتی دانی ڕۆژئاوا نییە، بەڵکو لەسەر داوای تورکیا دەیەوێت ئەو کارە بکات و بەوەش کێشە لە نێوان هێزەکانی ڕۆژئاواو هێزەکانی ڕۆژ دروستبکات.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند؛ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ داوایه‌كی پێشمه‌رگه‌یان بۆ چونه‌ نێو رۆژئاوای كوردستان ره‌تكردۆته‌وه‌ به‌ڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی هه‌سه‌ده‌.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێشتر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ـی ١٢ـی ٢٠١٨، له‌سایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاوه‌ بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له‌ سوریا، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوچه‌ی سێگوشه‌ی سنوریی نێوان توركیا- سوریا - عێراق كۆبونه‌ته‌وه‌.

روانگه‌ی سوری له‌هه‌واڵێكی نوێدا له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ وه‌فده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوایان كردوه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ی رۆژ له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ له‌ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر سنوری هه‌رێم بڵاوه‌یان پێ بكرێت، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.‌

هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ هێشتا هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رازیكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌سه‌ر داواكه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامن.