توركیا پێشنیارێكی دیكەی ئەمریكای سەبارەت بە S400 رەتكردەوە

توركیا پێشنیارێكی دیكەی ئەمریكای سەبارەت بە S400 رەتكردەوە

توركیا پێشنیارێكی ئەمریكای سەبارەت بەوازهێنان لە سیستمی S400 ـی روسی و وەرگرتنی سیستمی "پاتریۆت" رەتكردەوە.

رۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی توركی بڵاویكردۆتەوە، واشنتۆن پێشنیاری بۆ توركیا كردووە دەستبەردای كڕینی سیستمی S400 ـی بەرگری موشەكی روسی ببێت و لەبری ئەوە سیستمی "پاتریۆت"ـی ئەمریكی دەداتێ‌، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا ئەو پێشنیارەیان رەتكردۆتەوە، چونكە نرخی سیستمەكە ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوە و داشكاندنیش نەكراوە، هەروەها تەكنیكی دروستكردنی ئەو چەكەش نادرێت بە توركیا، تەئیكدیش كراوەتەوە، سیستمی S400 ـی روسی سێ‌ ئەوەندەی پاتریۆت هەرزانتر لەسەر توركیا دەكەوێت.