توركیا وەڵامێکی خێرای هەڕەشەكەی دۆناڵد ترامپ دەداتەوە

توركیا وەڵامێکی خێرای هەڕەشەكەی دۆناڵد ترامپ دەداتەوە

توركیا بەخێرایی وەڵامی ئەو هەڕەشەی دۆناڵد ترامپی دایەوە، كە لەسەر هێرش بۆ سەر كوردانی رۆژئاوای لەئەنقەرەی كردبوو.

دۆناڵد ترامپ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ١ـی ٢٠١٨، لەمیانی توتیتێك، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نووسی: سوپای ئەمریكا لەسوریا دەست بەكشانەوە دەكات ‌و ئەگەر بێت‌ و توركیاش هێرش بكاتە سەر هێزە كوردییەكان لەو وڵات، ئابوورییەكەی وێران دەكەن، بۆ ئەوەش ناوچەیەكی ٢٠ میلی پارێزراو دروست دەكەین.

لەبەرانبەردا، ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، وەڵامی دایەوەو رایگەیاند، كە ئەمریكا بەو هەنگاوەی، "هەڵەیەكی روون" دەكات.

هەروەها رایگەیاند، ناوهێنانی كوردانی سوریا بەهێزە كوردییە چەكدارییەكان هەڵەیەكی گەورەیە"، وەك ئەوەی دۆناڵد ترامپ باسی كردووە.

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا راشیگەیاندووە، دەبێت ئەمریكا پرسەكان تێكەڵ نەكات ‌و رێزی هاوپەیمانەكەی بگرێت.

دۆناڵد ترامپ ١٩ـی مانگی رابردوو بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەسوریادا، كە ئەوە راستەوخۆ توركیای هێنایە سەر هێڵ ‌و هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانەی كرد بەدەست هێزە كوردییەكانن.